سهرۆكى ديوانى ئهنجومهنى وهزيران پرۆژهى شهقامى 100 مهتريى سلێمانى بهسهر كردهوه
ڕۆژى چوارشەممە 31ـی تەمووزی 2024, لەمیانی سەردانەکەيدا بۆ پارێزگهی سلێمانی، پرۆژەی دروستکردنی شەقامی 100مەتريی پارێزگهی سلێمانى بەسەر کردەوە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا بۆ میدیاکان ڕايگەیاند: “لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکى حكومهت، سەردانی سلێمانییم کردووە و مەبەستیش لەم سەردانە کەمکردنەوەی ڕۆتینه، لە جێبەجێکردنی کارەکان و داواکارییەکانی سنوورەکە، هەروەها لەگەڵ سەرجەم یەکە کارگێڕییەکانی سنوورەکە کۆبوونەوە ئەنجام دراوە و گوێ لە داواکارییەکانیان گیراوە، بە مەبەستی چارەسەر و بەدواداچوون بۆ داواکاریيەکانیان”.
هەروەها سهرۆكى ديوانى ئهنجومهنى وهزيران گوتى: پرۆژەی شەقامی 100 مەتريی سلێمانی، یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی سنوورەکە و بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی پرۆژەکە و تاکوو بە ئەنجام بگات، جەختمان لە پاڵپشتيی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ تەواوی گوند و شارەکان و پارێزگهکان کردەوە بێ جیاوازی. ناوبراو ئاماژهى بەوە کرد کە هیچ جیاوزییەک لە نێوان شارەکاندا نییە و سلێمانیيش وەک هەموو شارەکانی دیکە خۆشەویستە و بایەخی پێ دەدرێت.