سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر دەکات
ڕۆژی پێنجشەممە 29ی ئابی 2024، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسە ئابورییەکانی هەرێم و دوایین گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێم و پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان تاووتوێ کران.
پرسی بایەخدانی زیاتر بە وەبەرهێنان و هەماهەنگی زیاتر بۆ گەشەسەندنی گشت سێکتەرە جیاوازەکان جەختی لێکرایەوە.