سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتيی فەرەنسا لە هەولێر دەکات
ڕۆژی دووشەممە ٩ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە یان برێم، کونسولی گشتيی فەرەنسا لە هەولێر کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی فەرەنسا و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و چارەسەرکردنی ناکۆکیيەکان لە نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی دەستوور ئاڵوگۆڕ کران.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەردەوامی و بەهێزکردنی پەیوەندییە مێژوویی و دۆستایەتیيەکانی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەرەنسا، بە سوپاسەوە باس لە ڕۆلی فەرەنسا و پەیوەندییە مێژووییەکانی کرا. هەروەها هەوڵە بەردەوامەکانی فەرەنسا بۆ گەشەسەندن و پەرەپێدان و سەقامگیری لە ناوچەکە بەگشتی و هەرێم بە تایبەت بەرز نرخێنرا.
هەماهەنگيی بەردەوامی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فەرەنسا لە بوارە جیاجیاکاندا تەوەرێکی دیکەی کوبوونەوەکە بوون.