ڕاگەیەندراوێک لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە
درەنگانی شەوی ڕابردوو، بە هۆی تەقینەوەی بۆیلەرێکی ئاو، ئاگر لە بەشی چێشتخانەی ئەنجومەنی وەزیران کەوتەوە و هەر زوو لە لایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، کۆنترۆڵ کرا.
بە هۆی ئاگرەکەوە، زیانی ماددی بە چێشتخانە و بەشێکی باڵەخانەکە کەوتووە.