سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ جێگری سەرۆکی کۆمپانیای HKN کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ پێنج شەممە، 18ی کانوونی دوووەمی 2024 ، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە مات زایس، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای HKN لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری کارو چاڵاکیەکانی کێڵگە نەوتیەکان ئاڵوگۆرکران و ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر بەردەوامی پەیوەندیەکانی نێوانیان.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوا سەردان و گفتوگۆکانی شاندی حکومەتی ھەرێم بۆ بەغدا و بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکان و پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا و هەمواری یاسای بودجەی ئیتیحادی و پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کرا.