سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر کۆدەبێتەوە
ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە مارک سترۆ کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرایەوە.
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بەناوی خۆی و حکومەتی هەرێمەوە سوپاسی وڵاتی ئەمریکای کرد سەبارەت بە پاڵپشتیەکانیان بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەو دوا هەنگاوەکانی ئەم یەکخستنەوەیە و هاوکاریەکانیان بۆ وەزارەتەکە و دووپاتکردنەوەی پالپشتی بۆ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمەریکا و حکومەتی هەرێم.
سەبارەت بە دوا گفتوگۆکانیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی عێراق ئاماژە بەوەکرا کە گفتوگۆکان لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی ئیتیحادی ئەنجامی باشی هەبووە.
کونسوڵی ئەمەریکا پاڵپشتی بەرەوپێشچوونی گفتوکانی شاندی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی کرد و بەردەوامبوونی گفتوگۆکان بۆ چارەسەری کێشەکانی هەردوولا بە پێویست زانی.
پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەردوولا پاڵپشتی خۆیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دووپاتکردەوە.