سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی نویی کوریای باشور لە هەولێر دەکات
ڕۆژی یەکشەممە 28ـی کانونی دووەمی 2024، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە سنچول لیم، کونسوڵی نوێی کۆریای باشور لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشور کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێم هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی ئیتیحادی ئاڵوگۆڕکران.
پرسی بایەخدانی زیاتر بە وەبەرهێنان و ڕۆڵبینینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێشخستنی ئەم کەرتەدا، ڕۆلی کۆریای باشور لە ڕابردوو ئێستادا لە کەرتە خزمەتگوزاریەکان لە هەرێم بەرزنرخێنرا ، جەخت لە هەماهەنگی زیاتر بۆ پێشخستنی گشت سێکتەرەکان کرایەوە .