سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ کۆمپانیایەکی پەیوەندیدار بە کێڵگە نەوتییەکان کۆبووەوە
ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٤، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ماتیو زایس، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای HKN لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری کار و چالاکییەکانی کێڵگە نەوتییەکان ئاڵوگۆڕ کران و ھەردوولا ھاوڕا بوون لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوانیان.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گفتوگۆکانی شاندی حکومەتی ھەرێم بۆ بەغدا و بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکان و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا و پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کرا.