Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی ئێران دەکات

ڕۆژی یەکشەممە 21ـی تەمموزی 2024،د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە نەسروڵلا رەشنودی، کونسوڵی ئێران لە هەولێر کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا و جەخت لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا لە بوارەکانی پەرەپێدانی وەبەرهێنان و بازرگانی کرایەوە، باس لە کارکردن بۆ بەدواداچوونی کاری کۆمپانیا ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانیان کرا.