Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتی نوێی بریتانیا لە ھەولێر دەکات

لە دیدارەکەدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، وێرای بەخێرهێنانی شاندی میوان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ئاندرۆ بیزلی کونسوڵی گشتی بریتانیا لە هەولێر کرد لە ئەرکە نوێیدا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە تازەکەی بۆ خواست.

لە دیدارەکەدا پەیوەندی و هەماهەنگی بەردەوام و کاری پێکەوەیی نێوان حکومەتی بریتانیا و حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لێکرایەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا تاووتوێی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی نێو گۆرەپانی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسە هەنوکەییەکان و کرا و گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی ئێستای حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ و ئەو لێکتێگەیشتنەی لە ئەنجامی گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا هاتوونەتە ئاراوە بەرز نرخێنرا.

لای خۆیەوە کونسوڵی گشتی بریتانیا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەم دیدارە و پشتیوانی خۆی و حکومەتی بریتانیای بۆ حکومەتی هەرێم و دوایین لێکتێگەیشتن و گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا دووپاتکردەوە.