Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر کرد

ڕۆژی دووشەممە (22ـی تەمووزی 2024)، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا وێڕای جەختکردنەوە لە هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، گفتوگۆ کرا لەبارەی پرسە ناوخۆییەکان و دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و بەغدا و دوالێکتێگەیشتنەکانی ئەم دواییە بۆ چارەسەری پرسەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

لای خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا، دووبارە پاڵپشتیی خۆیانی بۆ حکومەتی هەرێم دووپات کردەوە و بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و بەردەوامبوونی دیالۆگی بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەردوولا لە ڕێگەی دەستوورەوە بە پێویست زانی، بە سوپاسەوە باس لە هەڵوێست و پاڵپشتیی ئەمریکا بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.