دیوانی سەرۆكایەتیی حكومەت لەگەڵ شاندێكی هێزەكانی هاوپەیمانان و كونسوڵخانەی ئەمەریكا كۆبووەوە
![](/media/27501/whatsapp-image-2024-06-12-at-123240_a6bfac71.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133626628430000000)
ڕۆژی سێشەممە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، لە دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، بە ئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و عەبدولخالق باپیری، بریکاری وەزیری پێشمەرگە، لەگەڵ شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان و کونسولخانەی ئەمهریکا لە هەولێر کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەسەندنی گفتوگۆکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، ھەروەھا لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکا ئاڵوگۆڕ کران، بەردەوامی و ھەماھەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمهریکا بەرز نرخێنرا، و بە سوپاسەوە ھاوکاریيەکانی ئەمهریکا و ھێزەکانی ھاوپەیمانان و بەردەوامبوونی هاوکاریيەکان تاووتوێ کران.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سوپاسی ھەماھەنگیی بەردەوامی پەیوەندیی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمهریکا و ھاوکاریيەکانیان بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا کرد، جەختی لەوە کردەوە کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پرۆسە چاکسازییەکانی و بەسیستەمکرنی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم بە ئامانجی پێشخستن و گەشەسەندنی هەرێم لە بوارە جیاوازەکاندا.