Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرپەرشتیار و یەکە ئیداریيەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆدەبێتەوە

ڕۆژی سێشەممە ١١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و قائیمقامەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و یەکە ئیداریيەکانی سنوورەکە کۆبووەوە.

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکەی ڕاگەیاند کە “ھەموو ھەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتیيان و ڕايیکردنی کارەکانیان.”
هه‌روه‌ها ڕایگەیاند کە پێویستە دەسەڵاتە ڕەهاکانی خۆتان لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان بەکاربهێنن، بۆ ئەوەی ڕۆتین زیاتر کەمبکرێتەوە و پشتگیريی تەواو بۆ دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم لە سنوورەکە دووپات کرایەوە.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا کێشە و گرفتەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و قەزا و ناحیەکانی سنوورەکە و پێداویستیيەکانیان لە ڕووی کارگێڕی و دارایی و ئەنجامدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا و پەرەپێدانی زیاتر بە بنیادی دامەزراویی بۆ فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان و گەیاندنی خزمەتگوزاريی زیاتر بە خەڵکی کوردستان و پڕکردنەوەی کەموکوڕییەکان و ھەماھەنگی و بەردەوامی و پاڵپشتيی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خزمەتی زیاتری ھاووڵاتیيانی سنوورەکە جەختی لێ کرایەوە.