سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر کۆدەبێتەوە
ڕۆژی دووشەممە 6ـی ئایاری 2024، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا وێرای جەختکردنەوە لە هەماهەنگی و پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، گفتوگۆ کرا لەبارەی پرسە ناوخۆییەکان و دوایین پێشهات و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و بەغدا و دوا لێکتێگەیشتنەکانی ئەم دواییە بۆ چارەسەری پرسەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.
لای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا دووبارە پاڵپشتیی خۆیانی بۆ حکومەتی هەرێم دووپاتکردەوە و بەرەوپێشچوونی گفتوکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و بەردەوامبوونی دیالۆگ بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەردوولا لە ڕێگەی دەستورەوە بە پێویست زانی و بە سوپاسەوە باس لە هەڵوێست و پاڵپشتی ئەمریکا بۆ حکومەتی هەرێم کرا.