Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2024، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئالبێرت فۆن ویتک، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و پەیوەندیی و گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق و سەرکەوتنی پرۆسە دیمکوراسییەکانی هەرێم تاووتوێ کران.

لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوامی نێوان حکومەتی هەرێم و گەلی کوردستان و حکومەتی ئەڵمانیا، جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاوازەکان کرایەوە.