Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتیی بەریتانیا لە ھەولێر دەکات

ڕۆژی دووشەممە 18 تشرینی دووەمی 2024 ، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئاندرۆ بیزلی کۆنسوڵی گشتی وڵاتی بەریتانیا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، وێرای بەخێرهێنانی شاندی میوان،
هەردوولا جەختیان لە پەیوەندی و هەماهەنگی بەردەوام و کاری پێکەوەیی نێوان هەردوو حکومەتی بەریتانیا و حکومەتی هەرێم کردەوە.

هەر لەکۆبوونەوەکەدا تاووتوێی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی نێو گۆرەپانی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسە هەنوکەییەکان و پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و گفتوگۆکانی
پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم و گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی ئێستای حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کرا.

لای خۆیەوە کونسوڵی گشتی بەریتانیا پشتیوانی خۆی و حکومەتی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی هەرێم دووپاتکردەوە