سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی ئێران دەکات
ڕۆژی چوارشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2024،د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە نەسروڵلا رەشنودی، کونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا،جەخت لە بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرایەوە لە کەرتی وەبەرهێنان و سەقامگیری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی سەر سنور و هەماهەنگی و کارئاسانی بۆ کۆمپانیا ئێرانییەکان تاووتوێ کران.