سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ پارێزگار و یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگەی دهۆک کۆبووەوە

ڕۆژی دووشەممە ٤ی ئابی ٢٠٢٥، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و یەکە ئیداری و کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگەی دهۆک کۆبووەوە.
لە چوارچێوەی فەرمانەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران تیشکی خستەسەر خزمەتکردنی زیاتری سنوورەکە و ڕایگەیاند؛ پێویستە ھەموو ھەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتییان و ڕاپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتییان لە دامودەزگەکاندا. ئاماژەی بەوەش دا کە خزمەتکردنی هاووڵاتییان ئەرکی لەپێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە وەک هەمیشە و سوپاسی پارێزگاری دهۆک و یەکە ئیدارییەکانی کرد لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و خزمەتکردنی هاووڵاتییان.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر پەرەپێدانی زیاتر بە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگەی دهۆک، بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردن بە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگاکە.