Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی کۆماری کۆریای باشوور لە هەولێر کرد

ڕۆژی یەکشەممە 3ـی ئابی 2025، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە سنچۆل لیم، کونسوڵی گشتیی کۆماری کۆریای باشوور لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور کرا و بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕال و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کران.