سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی نوێی گشتيی شانشینی ئوردن لە ھەرێمی کوردستان كرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە زیاد عیسا ئەلبتارسە، کونسوڵی نوێی گشتيی شانشینی ئوردن له ههرێمى كوردستان كرد.
لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەنديی لهمێژینەی نێوان ھەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرا و بەردەواميی پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، لەنێوان هەردوولادا جەختی لێ کرایەوە.
هەر لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی نێو پڕۆسەی سیاسيی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق تاووتوێ کران.