Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتیی ڕووسیا کرد

ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥, د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ماکسیم ڕۆبین، کونسولی گشتیی وڵاتی ڕووسیا لە ھەولێر کرد.

ھەر لە دیدارەکە بیروڕا لەبارەی دوایین پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ڕووسیا ئاڵوگۆڕ کران و جەخت لە بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا کرایەوە.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پەرەسەندنەکانی نێو پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.