سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای DNO دەکات

ڕۆژی سێشەممە 22ی تەمموزی 2025، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە کریستۆفەر سپێنسەر، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێپێدراوی کۆمپانیای DNO و شاندی یاوەری کرد.
وێرای بەخێرهینانی شاندی میوان، لە دیدارەکەدا باس لە دوایین پێشھاتەکان و هێرشی درۆنی بۆ سەر سەر کێڵگەنەوتییەکان و کار و چالاکیی کێلگەنەوتییەکان و ئاستی بەرهەمێنان و گفتوگۆ و پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕال کرا.