Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە هەڵسورێنەری کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تەمموزی 2025،د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسورێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەولێر کرد.
وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە هەڵسورێنەری کونسوڵخانەی ئیمارات کرد لە ئەرکە نوێکەیدا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر هەماهەنگیی زیاتر و جەخت لە بەردەوامیی پەیوەندیی لەمێژینە و دۆستانەی نێوان دەوڵەتی ئیمارات و هەرێمی کوردستان کرایەوە.