سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر دەکات

ڕۆژی پێنجشەممە 10ی تەمموزی 2025، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە هەماهەنگیی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرایەوە ، گفتوگۆ لەبارەی پرسە هەنووکەییەکان و دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئیتیحادی کرا .