سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای گۆلف کیستۆن کرد

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان و کار و چالاکییەکانی کۆمپانیا و کەرتی وزە ئاڵوگۆڕ کران. هەروەها باس لە گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا کرا و پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بیروڕایان لەبارەوە ئاڵۆگۆڕ کرا.