Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی باڵای کۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆڕی ژاپۆنی کرد

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٥، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە شاندێکی باڵای کۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆڕی ژاپۆنی کرد و باسیان لە کار و پرۆژەکانی کۆمپانیا و جێبەجێکردن و بەڕێوەچوونی کارەکانیان لە کوردستان کرد.
شاندی میوان سوپاس و ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد کە بۆ پێشخستنی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان لە سەرجەم بوارەکان.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا پاڵپشتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی تایبەت لە گشت سێکتەرە جیاوازەکان جەختی لێ کرایەوە و ئامادەیی و کاراسانیان بۆ فراوانکردنی کار و چالاکییەکانی کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.