سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتيی ئەمەریکا لە هەولێر دەکات

ڕۆژی سێشەممە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٥، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ستیڤ بیتنەر، کونسولی گشتيی ئەمهریکا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ويلايهتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرایەوە ، گفتوگۆ لەبارەی پرسە هەنووکەییەکان و دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و بەغدا کرا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا کونسولی گشتيی ئەمهریکا پاڵپشتيی خۆی و وڵاتەکەی بۆ حکومەتی هەرێم دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوە دا بەردەوامی گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فيدڕال بۆ گەیشتن بە چارەسەر بە پێویست زانی.