سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەرین كۆبووهوه

ڕۆژی یەکشەممە 25ی ئایاری 2025، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەل د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە و سهرپهرشيارى ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەرین و گەرمیان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کێشە و داواکاریيەکانی پارێزگه و ئیدارە سەربەخۆکان کرا و تیشک خرایە سەر ئەنجامدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیيان و مەترسی قەیرانی وشکەساڵی.