سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی دەستەی UKEF بەریتانی دەکات

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٥، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە شاندێکی دەستەی UKEF ی بەریتانی کرد کە پێکهاتبوو لە ئەندرۆ کیپ، سەرۆکی دەستە، بە یاوەری ئاندرۆ بیزلی، کونسولی گشتیی وڵاتی بەریتانیا لە هەولێر.
لە دیدارەکەدا جەخت لە پەیوەندی و هەماهەنگیی بەردەوام و کاری پێکەوەیی نێوان هەردوو حکومەتی بەریتانیا و حکومەتی هەرێم کرایەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی دوایین پەرەسەندنەکانی نێو گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کرا.