سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانيی ئەمریکی کوردستان دەکات
ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە دەیڤد تافوری، سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانيی ئەمریکی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقوڵییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و ئەمهریکا و بەشدارییە ئابوورییەکان کرا.
لە دیدارەکەدا دۆخی ناوچەکە و عێراق و تەواوبوونی پرۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەرێمی کوردستان بەسەرکەوتوويی و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەرێم و ئەمهریکا تاووتوێ کران و ڕۆڵی ئەنجومەنەکە لە چارەسەری گرفتی کۆمپانیا نەوتییەکان و پاڵپشتيی حکومەتی هەرێم بەرز نرخێنرا.