Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر کرد

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ویندی گرین، کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا جەخت لە هەماهەنگیی بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرایەوە، گفتوگۆ لەبارەی پرسە هەنووکەییەکان و هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی نێو گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و و پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕال کرا.