سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ـی ئەیلوولی 2025،د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە خاتوو شەیخە بەشیر فەرحان کونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر کرد.
لەدیدارەکەدا تیشکخرایە سەر هەماهەنگی زیاتر و جەختکرایەوە لە بەردەوامی پەیوەندیی لەمێژینەو دۆستانەی نێوان دەوڵەتی ئیمارات و هەرێمی کوردستان.