Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ماکسیم ڕۆبین، کونسولی گشتیی وڵاتی ڕووسیا لە ھەولێر کرد.

لە دیدارەکە بیروڕا لەبارەی دوایین پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ڕووسیا ئاڵوگۆڕ کران و جەخت لە بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا کرایەوە.

ھەروەها دوایین پەرەسەندنەکانی نێو پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.