Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر دەکات

ڕۆژی یەکشەممە 22ـی ئەیلوولی 2025، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدرال و حکومەتی هەرێم تاووتوێ کران.

هەر لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا کرایەوە.