سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی باڵای حکومەتی فیدڕاڵ کرد
ڕۆژی دووشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە شاندێکی باڵای حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ بە سەرۆکایەتیی عەلی مەعارج، بریکاری وەزیری نەوتی عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی حکومەت.
لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێم ئامادەی بوو جەخت لەسەر هاوبەشی و کاری پێکەوەییی بەردەوام و پەرەپێدانی هەماهەنگیی زیاتر لە سەرجەم بوارەکاندا کرایەوە.