سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر کرد
ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٦، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەدریان ئایسلستین، کونسولی گشتیی هۆلەندا لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و پەیوەندی و گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق تاووتوێ کران.
هەروەها تیشک خرایە سەر هەماهەنگی و پەیوەندیی بەردەوامی نێوان حکومەتی هەرێم و گەلی کوردستان لەگەڵ حکومەتی هۆلەندا و جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاوازەکان کرایەوە.