د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، پێشوازیی لە دان باربەر، بەڕێوبەری نووسینگەی باڵوێزخانەی کەندا لە هەولێر-عێراق کرد.
هەواڵەکان
ڕوونکردنەوەی نووسینگەی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەبارەی مافەکانی مرۆڤ
حکومەتی هەرێم پاڵپشتیی حکومەتی بەڕیتانیا بەرز دەنرخێنێت سەبارەت بە جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ (٢٠٢١ – ٢٠٢٥) هەروەها هەوڵەکانی ئەم دواییە کە دراون بۆ بەرزکردنەوەی لێهاتوویی و بنیاتنانی توانای دادوەران لە هەرێمدا.
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی فەڵەستین لە هەولێر کرد
چەند پرسێکی پەیوەست بە پەیوەندیی نوێنەرایەتیی وڵاتانی عەرەبی لە هەرێمی کوردستان و زیاتر گرنگیدان بە کولتووری یەکدی و ڕەوشی هاووڵاتییانی فەڵەستینی لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا.
حکومەتی هەرێم لە پشتگیریکردنی تیمی لێکۆڵینەوەى نەتەوەیەکگرتووەکان لە تاوانەکانی داعش بەردەوامە
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکانی حکومەتی هەرێم، د. دیندار زێباری، پێشوازیی لە شاندێکی یەکێتیی ئەورووپا کرد بە سەرۆکایەتیی جۆریس هیرێن، ڕاوێژکاری یەکەمی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ شاندێکی ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی کۆبووەوە