Skip to the content

هەواڵەکان

لە کۆی نۆزدە ڕاسپاردەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە مافی پێکهاتەکان چواردەیان جێبەجێ کراون

ڕۆژی ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە هاوکاریی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و رێکخراوی دیدار، کۆنفرانسێکی ساز کرد.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان: حکومەت لەسەر ئەرکی خۆی پارێزەر بۆ تۆمەتباران دابیندەکات

رۆژی 28/3/2023 رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە جیهان لە ساڵی 2022 بڵاو كردەوە. راپۆرتەکە بە گشتی تیشکی خستۆتە سەر رەوشی مافەکانی مرۆڤ، لەو نێوەندەشدا چەند تێبینییەکی ئاڕاستەی حکومەتی ئیتحادی و حکومەتی هەرێم کردووە

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان داوای هاریکاریی زیاتر لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ناوچە جێناکۆکەکان دەکات

د. دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان پێشوازی لە شاندێکی ئەمنستی کرد کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە ئایا مەجزووبی جێگری بەڕێوەبەری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووی ئەفریقا لە ڕێکخراوی ئەمنستی.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیيەکان: حکومەتی هەرێم لە هەوڵەکانی بۆ بەرەوپێشبردنی مافەکانی ژنان بەردەوامە

 بە هەماهەنگیی لەگەڵ کونسوڵخانەی گشتیی بەڕیتانیا، نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان مێزگردێکی لەبارەی توندوتیژیی خێزانی و مافەکانی ژنان بەڕێوە برد.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و ڕاوێژکاری تایبەتیی سكرتێری گشتیی UN هەماهەنگیی نێوانیان تاووتوێ کرد

د.دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم و نوێنەری حکومەتی هەرێم بۆ هەماهەنگی لەگەڵ یونیتاد پێشوازی لە کریستین ڕیتسچێر، ڕاوێژکاری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی تیمی لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) کرد.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان

رۆژی سێشەممە 7/3/2023 د. دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان سەرپەرشتی مێزگردێکی کرد سەبارەت بە (مافی ژیان لە ژینگەیەکی خاوێندا) لە چوارچێوەی راسپاردەکان پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان جەخت لە نەهێشتنی جیاکاری لە نێوان پێکهاتەکان دەکاتەوە

لە مەراسیمەکەدا د.دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم بە نوێنەرایەتی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت وتەیەکی پێشکەش کرد و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد کە جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی ئەرکی هاوبەشی حکومەت و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و کەرتی تایبەتە

یەکێتیی ئەورووپا لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەردا یارمەتیی هەرێمی کوردستان دەدات

د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، پێشوازی لە نوێنەری پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا، د. تۆرکیڵد بیگ بۆ تاووتوێکردنی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان کرد. 

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی تایبەت بە رووبەرووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان کرد

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان تیشکی خستە سەر رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان، وڵاتانی کۆمەک بەخش و رێکخراوەکان لە یارمەتیدانی حکومەتی هەرێم، لەم بارەوە وتی: حکومەتی هەرێم بە جددی کار دەکات بۆ نەهێشتن و رووبەرووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان