Skip to the content

هەواڵەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵا گشتاندنێک بۆ دەرچوانی بەشەکانی پزیشـکی و تەندروسـتی کە دانیشتوی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن دەردەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ دەرچوانی بەشەکانی پزیشـکی و تەندروسـتی کە دانیشتوی  دەرەوەی ئیدارەی کوردستانن گشتاندنێک ئاراستەى سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکان دەکات.

ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا یەکەم کۆبونەوەى لە ساڵى نوێ ئەنجامدا

بەسەرپەرشتى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئەنجومەنى وەزارەت یەکەمین کۆبونەوەى ئاسایی خۆى لە ساڵى نوێ ئەنجامداو تیایدا پلان و بەرنامەى وەزارەت بۆ ساڵى نوێ و پرۆژە ئەکادیمییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

چوارەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتى زانستی كۆلیجی پزیشكی گشتى بەڕێوەچوو

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: توێژینەوەكان نابێت تەنیا لە پێناوی بڵاوكردنەوە و بە دەستهێنانی (ئیمپاكت فاكتەر و سایتەیشن) بێت، بەڵكو دەبێت ئاكامەكانی توێژینەوە زانستییەكان گرفتی كۆمەڵگەكەمان چارەسەر بكەن.

وەزارەتى خوێندنى باڵا خولێکى راهێنان بۆ مامۆستایانى سەنتەرى زمانى زانکۆکانى کوردستان دەکاتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە هاوکارى دامەزراوەى (Imperial English UK)، خولێکى راهێنانى دوو رۆژەى بۆ بەڕێوەبەرو مامۆستایانى سێنتەرى زمانى زانکۆکانى کوردستان تایبەت بە خولەکانى زمانى ئینگلیزى ئەنجامدا.

وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستى دوو سەرۆکى زانکۆى حکومى ڕادەگەێنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا، دوو پۆستى سەرۆکى زانکۆى حکومى بۆ جارى یەکەم ڕادەگەێنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا بەسەرکەوتویی کۆتایی بە جێبەجێکردنى پڕۆژەی (APPRAIS) لە زانکۆکان هێنا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی یونیمێد (UNIMED)ی ئیتالی کۆنفرانسی کۆتایی پڕۆژەی (APPRAIS) بەڕێوەبرد.

وەزارەتى خوێندنى باڵا نزیکەى یەک ملیۆن دۆلار وەک شایستەى دارایى بۆ دەرچوان و کاندیدانى تواناسازى خەرج دەکات

وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاگادارى دەرچوان و کاندیدانى بەرنامەی تواناسازى دەکات، ئەوانەى خوێندنیان بەسەرکەوتوى تەواو کردوەو ئەوانەشى بەردەوامن لە خوێندن و ناویان لە لیستى هاوپێچ دا هاتوە، سەردانى وەزارەت بکەن بەمەبەستى چەند ڕێکارێکى کارگێڕى و دارایی.

ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران و قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ڕاگەیەندرا

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان رادەگەیەنێت و لە ئێستاوە پێشکەشکاران دەتوانن لەڕێگەى لینکى (mhe-privatestudy.com) ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.