هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هاتوچۆ کار بەو بڕیارە نوێیە دەکەن.
هەواڵەکان

دەستەی ژینگە داوا لە وەزارەت و دەستەکانی دیکە دەکات هاوکارییی ژینگەیی لەگەڵدا بکەن
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌ن تایبه‌ت بوو به‌دیاریكردنی ئه‌رك و كاره‌كانی هه‌ر وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی تایبه‌تن به‌گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازیی له‌شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق كرد
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوو فه‌رمانگه‌ی هۆشیاریی ژینگه‌یی و راگه‌یاندن كرا له‌هه‌ر یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێڕاق و ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان

دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە بەردەوامە لە هۆشیاركردنەوەی قوتابیان و خوێندكاران
ئامانج لەم سیمینارانە هۆشیاركردنەوەی قوتابی و خوێندكارانە لە ناوەندەكانی خوێندن سەبارەت بە پرسە ژینگەییەكان.

لە ساڵی ٢٠٢٢ دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە ٤٨٩٥ پڕۆژەی پشكنیوە
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە ئاماری ساڵی ٢٠٢٢ی بڵاوکردەوە.

ده‌سته‌ی ژینگه و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین هه‌ماهه‌نگیی ده‌كه‌ن بۆ كۆڕبه‌ندێك له‌باره‌ی وزه نوێبوهوهكانهوه
باس له‌هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و كۆڕبه‌نده كرا كه زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین به‌نیازه له ساڵی ئاینده به‌هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ژینگه ئه‌نجامی بدات له‌باره‌ی رۆڵی وزه نوێبوه‌وه‌كان له‌چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك لهگرفتە ژینگەییەكان.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازیی لهتیمێكی كۆمپانیای میزۆنهیچهر بی . ڤی هۆڵه‌ندیی كرد
شاندی میوان داهێنراوێكی كۆمپانیای خسته ڕوو بۆ چاندنی نه‌مام به‌جۆرێك كه هه‌تا یه‌ك مانگی سه‌ره‌تا ته‌نها 15 لتر ئاوی پێویست ده‌بێت و ، گه‌شه‌كردنی ڕه‌گه‌كه‌شی زووتر به‌ره‌و خوار ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی خۆبه‌خۆ ئاوی پێویست په‌یدا بكات

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه لەگەڵ تیمی تەکنیکی سێ کارگەی چیمەنتۆ لە کوردستان کۆبووەوە
له‌كۆی ماوه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌م ته‌وه‌رانه كرا :
گرنگیی هه‌ماهه‌نگیی نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت و باسكردن له‌و گرفته ته‌كنیكیانه‌ی دێته رێی كاری كارگه‌كان، و باسكردن له رێنمایی ژماره 2 ی ساڵی 2021 ی تایبه‌ت به‌كواڵێتی هه‌وا.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی كرد
كۆبوونه‌وه‌كه كه تایبه‌ت بوو به باسكردن له‌و رێكارانه‌ی كه په‌یوه‌ست بوون به باشتر جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان و باسه‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ریی ژینگه‌یی و چاودێرانی ژینگه‌یی و رووبه‌ری سه‌وزایی.

ده‌سته‌ی ژینگه و تیمی پڕۆژه‌ی حوكمڕانیی بۆ كارامه‌یی و به‌رپرسیارێتی پڕۆژەی هاوبەشی ژینگەییان دەبێت
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌گۆڕانكارییه‌كانی ئاووهه‌وا و چۆنییه‌تی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵیدا و رێگاكانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گازه گه‌رمكاره‌كان كرا.