Skip to the content

هەواڵەکان

سەفین دزەیی لە بەریتانیا لەگەڵ وه‌زیری کابینه‌ی سێبه‌ر بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا کۆبووەوە

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە سوپاسی وڵاتی بەریتانیا بە گشتی و پارتی کاری بە تایبەتی کرد بۆ پشتیوانی بەردەوامیان لە هەرێمی کوردستان

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان سه‌‌ردانی نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە تاران کرد

ئامانج لەو سەدرانە هاوکاری زیاتر و ئاڵوگۆڕیی ئەزموونی هەر دوولا لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ کەسوکاری شەهیدان و قوربانیان و جەخت لەسەر هەماهەنگی دوو لایەنە بکرێتەوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی کاری عێراق- بەریتانیا پێشوازی لە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە دەکات

سەفین دزەیی ئاماژەی بە هەنگاوە‌کانی حکومەتی هەرێمدا بەمەبەستی هەمەچەشن کردنی داهات و سەرچاوەکانی ئابوری هەرێم و زیاتر گه‌شه‌پێدانی که‌رتی تایبه‌ت و داواشی لە کۆمپانیا و سەرمایەداران کرد سەردانی هەرێمی کوردستان.

سەفین دزەیی لەگەڵ سەرۆکی ئەکادیمیای دیبلۆماسی نێوەدەوڵەتی بەریتانیا کۆدەبێتەوە

سەفین دزەیی خواستی خۆی ده‌ربڕی بۆ هه‌ماهه‌نگی و گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموون له‌گه‌ڵ ئەکادیمیای دیبلۆماسی نێودەوڵەتی بەریتانیا بەمەبەستی گەشەدان بە توانا دیبلۆماسیەکانی کادرانی هه‌رێمی کوردستان.

سه‌فین دزه‌یی لەگەڵ ستیڤن هیکی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و په‌ره‌پێدانی به‌ریتانیا کۆدەبێتەوە

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرینگی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا

سەفین دزەیی لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوە کۆبووەوە

لە کۆبوونەوەکە باس لە بایەخى زیاتر بەهێزکردنى نوێنەرایەتییەکان و هاوکارى و هەماهەنگى لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکانى ئەو وڵاتانە کرا کە نوێنەرایەتى لێیە.

سەفین دزەیی لەگەڵ کونسوڵی گشتی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

سەفین دزەیی هاوخەمی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ هاوڵاتیانى سڤیل کە لە شەڕو پێکدادانى ئەم دواییە بوونە قوربانی.

سەفین دزەیی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی فەرەنسا لە هەولێر کرد

سەفین دزەیی پیرۆزبایی لە کونسوڵی گشتی تازەی فەڕەنسا کرد و پشتیوانی حکومەتی هەرێم و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خستەڕوو لەپێناو سەرخستنی ئەرک و کارەکانی لەهەرێمی کوردستان.

سەفین دزەیی لەگەڵ بەرپرسی ئۆپەراسیۆنە نێودەوڵەتییەکانی ڕێکخراوی دەستپێشخەری هاریکاری پزیشکی نەرویجی کۆبووەوە

بەرپرسی فەرمانگە سوپاس و پێزانینی خۆی دەربری بۆ ڕێکخراوی ناوبراو و پوختەیەکی لەسەر بارودۆخی ئاوارەو پەنابەران لە هەرێمی کوردستان

بەرپرسی پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە کونسوڵى گشتى ئەردەن لەهەرێم کرد.

پەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئامادەیی حکومەتى هەرێمى دەربڕى بۆ هەموو جۆرە هاوکاریەک بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکان لەپێناو سوودو بەژەوەندی هەردوولا