Skip to the content

هەواڵەکان

پەیوەندییەکانى دەرەوەی هەرێم و کونسوڵى گشتیی سعودیە پەیوەندییەکانیان تاووتوێ کرد

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پەرەپێدانى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان لەگەڵ شانشینى سعودیە کرا کە هەرێمى کوردستان پەیوەندى دێرینى لەگەڵ گەل و شاى سعودیە هەیە. لە تەوەرەیەکى ترى کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخى عێراق و هەرێمى کوردستان بە گشتى.

بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە باڵیۆزى یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کرد

لە کۆبوونەکەدا دوایین پەرەسەندنەکانى گۆڕەپانى سیاسیى عیراق و هەرێمى کوردستان و ناوچەکە تاووتوێکرا. هەروەها گفتوگۆ کرا لەسەر پەیوەندیی توندوتۆڵی هەرێمى کوردستان و یەکێتیى ئەوروپا و پەرەپێدانى زیاترى هەماهەنگییەکان.

هەرێمی کوردستان و یۆنان پەرە بە پەیوەندییەکانیان دەدەن

سەفین دزەیی وێڕاى پیرۆزبایى کردن لە باڵیۆز بە بۆنەى دەستبەکاربوونى لە عێراق، ئاماژەی بە پەیوەندیى دۆستانەى هەرێمى کوردستان لەگەڵ یۆنان کرد کە بنچینەى پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای پەیوەندیی دیپلۆماسی بەهێزکراون.

پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزى نوێى سوید لە عێراق کرد

سەفین دزەیى، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکوومەت، پێشوازى لە جێسیکا سفاردستۆرم، باڵیۆزى نوێى سوید لە عیراق و شاندنى یاوەرى کرد، کە بەبۆنەى تازە دەستبەکاربوونى سەردانى هەرێمى کوردستانى کردووە.

په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و باڵیۆزخانه‌ی فیلیپین ڕەوشی کرێکارانی فلیپینیان تاووتوێ کرد

سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ کریستۆفەر کاستیلۆ، هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی فیلیپین لە عێراق كرد و چەندین پرسی ئابووری و سیاسی تاووتوێ کران.

کۆمارى چینى میللى خواستی وەبەرهێنانی زیاتری لە هەرێمی کوردستاندا هەیە

بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە نی رۆچى، کونسوڵى گشتىی کۆمارى چینى میللى لە هەولێر و شاندى یاوەرى کرد کە بەبۆنەى کۆتاییهاتنى ئەرکەکەى سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کردبوو.

سەفین دزەیی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی شانشینی بەریتانیا لە هەرێم كرد

لە دیدارێكی نێوان کونسوڵی گشتیی شانشینی بەریتانیا لە هەرێم و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت، باس لە دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و ئاستی پەیوەندییە دوولایەنەکان کرا و جەخت لە پێشکەوتنی زیاتر کرایەوە لە سەرجەم بوارەکاندا.

سەفین دزەیی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق كرد

بەرپرسی فەرمانگەی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت پێشوازی له‌ باڵیۆزی نوێی ژاپۆن له‌ عێراق كرد و پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە دوولایەنەکان .

سەفین دزەیی بەشدارى لە رێوڕەسمى ڕۆژی جیهانی پشتگیری لە گەلی فەلەستین کرد

لە بۆنەکەدا فەلاح مستەفا بە نوێنەرایەتى بەڕێز سەرۆکى هەرێم و سەفین دزەیی بە نوێنەرایەتى بەڕێز سەرۆکى حکومەتى هەرێم بەڕێوەچوو کە تێیدا ژمارەیەک لە بەرپرسانى باڵاى پارتە سیاسیەکان و بەرپرسانى حکومەت و پەرلەمانتارو دیلۆماتکارو میوانان ئامادەبوون.