Skip to the content

هەواڵەکان

روونکردنەوەیەک لەفەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت، سەبارەت بە چەواشەکردنى راستییەکان لەلایەن هەندێ دەزگاى میدیایی

ئەخلاقى کارى رۆژنامەوانى لە بنەما سەرەکییەکانى کارى راگەیاندنەو دەبێ هەواڵنێر بە ئەمانەتەوە راستییەکان بۆ ناوەندە فەرمییەکان و راى گشتى بگوازێتەوە.

قونسوڵ و دیپلۆماتەکانى وڵاتان لە هەرێم ڤاکسێنى دژە کۆڕۆنایان وەرگرت

لەسەر داواى خۆیان، هەردوو وەزارەتى تەندرووستى و فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڤاکسێنى ڤایزەریان بۆ سەرجەم قونسوڵ و دیپلۆمات و فەرمانبەرى قونسووڵییەکانى وڵاتان لە هەرێمى کوردستان دابین کرد.

بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە باڵیۆزى جۆرجیا لە عیراق دەکات

لە دیدارێکى نێوان سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ بەڕێز زاز کاندیلانکى باڵیۆزى جۆرجیا لەعیراق (نیشتەجێى ئەردەن) باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانى نێوان هەردوولاو رەوشى هەنووکەیی هەرێمى کوردستان و عیراق و ناوچەکەو بارودۆخى رەوەندى ئەو وڵاتە لە هەرێم کرا.

کونسوڵی گشتی تازەی شانشینی عەرەبی سعودیە دەست بە کار بوو

کونسوڵی گشتی تازەی شانشینی عەرەبی سعودیە سڵاوی وەزیرى دەرەوە و باڵیۆزى وڵاتەکەى لە عیراق گەیاندە بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت و خۆشحاڵى خۆى نیشان دا بە دەستبەکاربوونى لەهەرێم.