Skip to the content

هەواڵەکان

بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا کۆبووەوە

سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا کۆبووەوە کە پێکهاتبوو لە کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێم ئۆلیڤەر دیکۆتینگ و بەرپرسی قەیرانەکان لە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنساو شاندی یاوەریان.

سەفین دزەیی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی بوڵگاریا لە عیراق دەکات

لە دیدارێکی نێوان سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ ڤالانتین نیکۆلۆڤۆ هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی بوڵگاریا لە عیراق باس لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاندانی وەبەرهێنان کرا.

گرینگی ڕۆڵی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان لە هەرێمی كوردستان دووپاتی لێ كرایەوە

ئەمڕۆ 19ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی 2020 سەفین دزەیى بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازى لە خاتوو نادین ماینزا كرد کە وەک کۆمسیاری دەزگاى لێکۆلینەوەى ئازادى ئایینى لە ئەمەریکا کاری کردووەو ئێستا بەسەردانێکی تایبەت بۆ پشتگیری ئازادی ئاینی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.

کۆربەندی ئابوری هەرێمی کوردستانی دەستپێکرد و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای CWC کۆربەندی ئابوری هەرێمی کوردستانی لە ڕێگای وێبینارەوە دەستپێکرد و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

خەڵاتی (سیرگیۆ ڤیرا دی مێللۆ ) دەبەخشرێتە رزگاركەرانی ئێزیدیە ڕفێنراوەكان

دوای پێشنیاركردنی حوسێن قائیدی لەلایەن نوێنەرایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە بۆ خەڵاتی (سیرگیۆ ڤیرا دی مێللۆ) بەھۆی كارەكانی خۆی و ئۆفیسی رزگاركردنی ئێزیدیە ڕفێنراوەكان ، خەڵاتەكەی ئەمساڵ لە كەتیگۆریای كەسایەتی دەبەخشرێ بە بەڕێزیان ، لەكاتێك كە زیاتر لە 10 كەسایەتی كاندید كرابوون لە پۆڵۆنیا و چیك و بێلەروسیا و سوریا و لوبنان و عیراق و سۆماڵ كە لە بوارەكانی بەرگری لە مافی مرۆڤ و بیروڕاكانی سێرگیۆ دی مێللۆ كاردەكەن .

جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە شاندێکى کونسولگەرى گشتى بەریتانیا کرد

 ئەمڕۆ 15ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی 2020 دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە شاندێکى کونسولگەرى گشتى بەریتانیا لە هەولێر بەسەرۆکایەتى خاتوو مێل سمارت جێگرى کونسوڵى گشتى بەریتانیا لە هەولێر کرد.

جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە کونسوڵى میسر کرد

دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە محەمەد وەجیه حیجازی کونسوڵى کۆمارى میسرى عەرەبى کرد.

جێگرى بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لە کونسوڵى گشتى کۆمارى ئەرمینیا کرد

ئەمڕۆ چوار شەممە 11ى تشرینى دووەم (نۆڤەمبەر)ى 2020 دابان شەدەڵە، جێگرى بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لە ئارشاک مانۆکیان کونسوڵى گشتى کۆمارى ئەرمینیا لە هەرێمى کوردستان کرد.

جێگرى بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لە بەرپرسی نووسینگەى باڵیۆزخانەى کەنەدا لەهەرێم کرد

دابان شەدەڵە، جێگرى بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لە خاتوو ئاشلى دوریک بەرپرسی نووسینگەى باڵیۆزخانەى کەنەدا لە هەرێمى کوردستان کرد.

جێگرى بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازى لە کونسوڵى گشتى فەڕەنسا کرد

ئەمڕۆ 5 ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی 2020 دابان شەدەڵە، جێگرى بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە ئۆلیڤیێ دیكۆتینیێ کونسوڵى گشتى کۆمارى فەرەنسا لە هەرێمى کوردستان کرد.