لە دیدارێكی نێوان دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و چۆى کوانگ ژین کونسوڵى گشتى کۆریا لەهەرێمى کوردستان، هەماهەنگى کارکردنى هاوبەش و پێزانینى کارەکانى ڕابردوى نێوان هەرێمى کوردستان وکۆریای باشوور لە ڕابردو خرایە بەر باس و گفتوگۆوە.
هەواڵەکان

بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد
بە مەبەستى خستنەڕووى چەند پرسێکى پەیوەست بە ئەرک و کارى نوێنەرایەتیەکانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوەو رەوەندى کوردستانى لە دەرەوە، سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت بە یاوەرى دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرس و ژمارەیەک لە ستافى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە لەگەڵ د. رێبوار بابکەیی سەرۆکى لیژنەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانى کوردستان و ئەندامانى لیژنە کۆبووەوە.

جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسوڵی ئیتاڵیا لە هەرێم کرد
دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە سێرینا مورۆنى کونسوڵی ئیتاڵیا لە هەرێم کرد.

جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە بەرپرسى نێردەى هاریکارى عیراق (یونامى) کرد
دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە ریکاردۆ رۆدریگز بەرپرسى نێردەى هاریکارى عیراق (یونامى) لە هەرێمى کردستان کرد.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ بەرپرسی ڕێکخراوی ئیکسپێراتایزی فەڕەنسی کۆبووەوە
سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ فابریک بوسالیم بەرپرسی ڕێکخراوی ئیکسپێراتایزی فەڕەنسی کۆبووەوە.

بەرپرسى پەیوەندیيەکانى دەرەوە پێشوازى لە باڵیۆزى سوید لە عیراق کرد
ئەمڕۆ 10 ی كانونی یەكەم (دیسەمبەر)ی 2020 سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەنديیەکانى دەرەوە پێشوازى لە لارش روناش باڵیۆزی سوید لە عیراق کرد

سەفین دزەیی پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی بەلجیکا کرد
سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی وڵاتی بەلجیکا کرد بەسەرۆکایەتی د. جۆرج دالاما ئەندامی لێژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا کە بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەدوایین پێشوەچوونەکانی ناوچەکە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

جێگرى بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە جێگرى کونسوڵى گشتى هۆڵەندا کرد
دابان شەدەڵە، جێگرى بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە خاتوو مایکە کایزەر جێگرى کونسوڵى گشتى هۆڵەندا لە هەرێمى کوردستان کرد.

سەفین دزەیی : هەموو كاتێك ئامادەی چارەسەر كردنی كێشە وگرفتەكانین لەگەڵ بەغدا
سەفین دزەیی له وێبینارێکدا که لەلایەن نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەی کوردیش پڕۆگرێس ڕێکخرابوو لهگهڵ ئەندامانی پهرلهمانی بەریتانیا و ئەنجومەنی لۆردانی بهریتانیا کۆبووهوە.

نوێنەری حکومەت لەیەکێتی ئەوڕوپا بەشداری لە کۆبوونەوەی فەرمی لیژنەی پەیوەندیەکانی پەرلەمانی ئەوروپا - عێراق کرد
د. دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوڕوپا لە کۆبوونەوەی فەرمی لیژنەی پەیوەندیەکانی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ عێراق بەشداری کرد