لە دیدارێکی نێوان سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ چۆی کوانژین کونسوڵی گشتی کۆریا لەهەرێم، باس لە پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و هاوکارى کردنى کەمپى ئاوارەو پەنابەران کرا.
هەواڵەکان

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا لەگەڵ دیپلۆماتکاران بەشداری لە کۆنفرانسی ئۆنلاینی ژووری بازرگانی پۆلۆنیا کرد
ئەمرۆچوارشەممە 2021/2/3 نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا زیاد رەئووف بەشداری کرد لە کۆنفرانسی "Diplomeeting".

جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە کونسوڵى گشتی هۆڵەندا لەهەرێمى کوردستان کرد
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/2/1دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە هانس ئاکیربووم کونسوڵى گشتى هۆڵەندا لەهەرێمى کوردستان کرد.

بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە لەگەڵ باڵیۆزى نەرویج لە عیراق و ئەردەن کۆبووەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/1/31 سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە لەگەڵ بالیۆزى نەرویج لە عیراق و ئەردەن خاتوو تۆنی ئالەرس و شاندى یاوەرى کۆبوووەوە.

سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە مارسێل گروگان، جێگری نوێنەری تازەی UNHCR لە عێراق کرد
ئەمرۆ چوارشەممە 27/1/2021 سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە مارسێل گروگان، جێگری نوێنەری تازەی کۆمیسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران لەعیراق UNHCR کرد.

بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ جێگرى باڵیۆزى بەریتانیا لە عیراق و کونسوڵى گشتى بەریتانیا لە هەرێم کۆبووەوە
لە کۆبوونەوەى نێوان سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ بەڕێزان جەیمس داونەر جێگرى باڵیۆزى بەریتانیا لە عیراق و کونسوڵى گشتى بەریتانیا لە هەرێم باس لە پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و چەند پرسێکى هەنووکەیى کرا.

جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە کونسوڵى گشتى چین لە هەرێمى کوردستان کرد
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتى ٢٦/١/٢٠٢١ دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، لە نی روچی کونسوڵى گشتى چین لەهەرێمى کوردستان کرد.

جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە سەرۆکى دەستەى گشتى گەشتوگوزارى هەرێم کرد
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتى ٢٦/١/٢٠٢١ دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە ئەمەل جەلال سەرۆکى دەستەى گشتى گەشتوگوزارى هەرێم کرد.

لە رێگاى وێبنارەوە کۆبوونەوەیەکى فراوان بەڕێوەچوو
ئەمرۆ 18ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 بە مەبەستى یەکتر ناسین و خستنەڕووى چەند پرسێکى پەیوەست بە ئەرک و کارى نوێنەرایەتیەکانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوەو میکانیزمى زیاتر خزمەتگەیاندن بە رەوەندى کوردستانى لە دەرەوە، لە رێگاى وێبنارەوە کۆبوونەوەیەکى فراوانى بەرهەمدار لە نێوان سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ د. رێبوار بابکەیی سەرۆکى لیژنەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانى کوردستان و ئەندامانى لیژنەو نوێنەرانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوە بەڕێوەچوو.

بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا بە وەکالەت کۆبووەوە
کۆبوونەوەیەک لەنێوان سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ سڤین کراوسپی کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا بە وەکالەت باس لە چەند پرسێکى پەیوەست بە پەیوەندییە دووقۆڵیەکان و گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا هەڵبژاردنى عیراق و گرینگی ڕێککەوتننامەی شەنگال و پرسی سیاسی و میکانیزمى پەرەپێدانى پەیوەندییە ئابووریەکان کرا.