Skip to the content

هەواڵەکان

ڕۆژی نیشتمانی شانشینی هۆڵەندا و ئاهەنگی لەدایکبوونی پاشا ویلیام ئەلێکساندەر لە هەولێر بەرز ڕاگیرا

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  پیرۆزبایی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە گەل و حکومەت و ستافی کونسوڵگەری هۆڵەندا لە کوردستان گەیاند و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و کارەکانییان لە هەرێم بۆ خواستن.

بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە لەگەڵ کونسوڵى گشتى کۆماری ئەڵمانیاى فیدراڵ کۆبووەوە

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا، دوایین پەرەسەندنەکانى گۆڕەپانى سیاسى عێراق و هەرێمى کوردستان گفتوگۆى لەسەر کرا و بیروڕایان لەسەر هەلومەرجی سیاسی ئێستا ئاڵوگۆڕ کرد

سەفین دزەیى پێشوازى لە باڵیۆزى هیندستان لە عێراق و شاندى یاوەرى کرد

لە کۆبوونەوەیه‌کدا باس لە دوایین پەرەسەندنەکانى سیاسى لە هەرێمى کوردستان و عێراق کرا، بە تایبەت پڕۆسەى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتی عێراق.

سەفین دزەیى پێشوازى لە جێگرى باڵیۆزى سوید لە عێراق کرد

ئەمڕۆ دووشەممە ٤/٤/٢٠٢٢ سەفین دزەیی بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە کریستیان ئولسن جێگرى باڵیۆزى سوید لە عێراق و بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی سوید لە هەرێم کرد.

سەفین دزەیى پێشوازى له‌ ژان ئه‌سيلبۆرن وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى لوكسه‌مبۆرگ ‏كرد

 پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان لەگەڵ وڵاتانى یەکێتى ئەورووپا گفتوگۆی لە بارەوە کرا

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لوكسه‌مبۆرگ ‏سه‌ردانى قه‌ڵای هەولێری كرد

دواى ئه‌وه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لوكسه‌مبۆرگ چه‌ند شوێنێكى كه‌لتوورى و مێژووییان له‌ سه‌ر قه‌ڵاى هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه‌، سه‌ردانى نێو بازاڕى شار و چایخانه‌ى كه‌لتوورى مه‌چکۆیان كرد.

سەفین دزەیى و کونسوڵی گشتى فەرەنسا کۆبوونەوە

لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایەسەر کار و چالاکییەکانى کونسوڵگەرى گشتى فەرەنسا لە هەرێمى کوردستان.

سەفین دزەیی پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی ( OCHA) کرد

 بەرپرسی فەرمانگە  له‌گه‌ڵ بەرپرسی ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی باسی لە بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران و چۆنیەتی هاوکاریکردن و زەمینەسازی بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە بۆ شوێن و جێگە و ڕێگەی خۆیان كرد

کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بانگهێشتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت کرا

بە مەبەستی گەیاندنی ناڕەزایی حکومەتی هەرێم بۆ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران، کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، بانگهێشتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کرا و هەڵوێست و ناڕەزاییەکانی حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستانی ئاراستە کرا.

سەفین دزەیى پێشوازى لە باڵیۆزى نوێى نەرویج لە عێراق و ئەردەن کرد

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزى نوێی شانشینى نەرویج لە عێراق و ئەردەن ، هەماهەنگى و پەرەپێدانى زیاتری پەیوەندییەکان لە نێوان هەردوولادا گفتوگۆی لەبارەوە کرا .