دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە سوبهاش چاندرا کین کونسولى گشتى کۆمارى هیند لە هەرێمى کوردستان کرد.
هەواڵەکان

هەرێمی كوردستان ویۆنان دووپات لە بەهێزكردنی پەیوەندیەكانیان دەكەنەوە
لە دیدارێکى نێوان دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ ئیفوثیموس کۆستۆپۆڵۆس کونسوڵی گشتی یۆنان لە هەرێمی کوردستان باس لە پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییەکان و بارودۆخى هەرێمى کوردستان و عیراق و ناوچەکە کرا.

جێگرى بەرپرسی فەرمانگە پێشوازى لە نوێنەری وەزارەتى دەرەوەى فینلەندا کرد
ئەمڕۆ 1ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی 2020، دابان شەدەڵە، جێگرى بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە باڵیۆز جۆسی تانەر نوێنەری وەزارەتى دەرەوەى فینلەندا کرد.

بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى وكونسوڵی گشتیی فهڕهنسا چەند پرسێکى هەنووکەییان تاوتوێ کرد
لە کۆبوونەوەیەکى نێوان سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە وكونسوڵی گشتیی فهڕهنسا ئۆلیڤیێ دیکۆتینی باس لە پتەوکردنى پەیوەندییە دووقۆڵیەکان وڕووداوو گۆڕانكاری سیاسی و گرینگی پڕۆژهی ئاساییكردنهوهی دۆخی شهنگال چەند پرسێکى هەنووکەیى کرا.

بهرپرسی پهیوهندییهكانی دهرهوه پێشوازی له كونسوڵی گشتیی ئهمەریكا دهكات
ڕۆژی پێنجشهممه ٢٢ ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ سهفین دزهیی بهرپرسی پهیوهندییهكانی دهرهوه پێشوازی له ڕۆب واڵەر كونسوڵی گشتیی ئهمەریكا لهههرێمی كوردستان كرد.

بالیۆزى نەرویج لەبەغدا سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کرد
چوارشەممە ٢١ ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ خاتوو تۆن ئالێرز باڵیۆزى نەرویج بۆ عیراق و نیشتەجێى ئوردن بە هاوەڵى هەلسورێنەرى کاروبارى بالیۆزخانەى نەرویج لە عیراق سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کرد و لەلایەن بەڕێز سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە پێشوازى لێ کرا.

کونسوڵى تازەى کۆمارى میسرى عەرەبى لە هەرێم دەستبەکاربوو
بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک کونسوڵى تازەى کۆمارى میسرى عەرەبى لە هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ محەمەد وەجیه حیجازی بەیاوەرى شاندێک سەردانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى کردو لەلایەن سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى لێکرا.

یادى رۆژى نیشتیمانى كۆماری چیك لە هەولێر کرایەوە
ئێوارەى سێشەممە ٢٠ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ بەئامادەبوونی سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەت و فەلاح مستەفا نوێنەری سەرۆکی هەرێمى کوردستان و هێمن هەورامى جێگرى سەرۆکى پەرلەمان و میخال سڤۆبۆدا کۆنسولی گشتی کۆماری چیک لە هەولێرو ژمارەیەک لەوەزیر و دیپلۆماتکارو نوێنەرانى وڵاتانى بیانى و پەرلەمانتارو بەرپرسان، کونسوڵگەرى گشتى کۆمارى چیک یادى رۆژى نیشتیمانى وڵاتەکەى لە هەولێر کردەوە.

لەناو ئۆتۆمبێل.. ڕێوڕەسمی یادی ڕۆژی نیشتیمانی كۆریای باشوور لە هەولێر كرایەوە
لەمەڕاسیمێکى تایبەت و لەناو ئۆتۆمبێل کونسوڵگەرى گشتى کۆریا لەهەرێم یادی ڕۆژی نیشتیمانی وڵاتەکەیانى بەئامادەبوونی سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەت و فەلاح مستەفا نوێنەری سەرۆکی هەرێمى کوردستان و چۆى کوانگ ژین کونسوڵی گشتی کۆریاو ژمارەیەک لەوەزیر و دیپلۆماتکارو نوێنەرانى وڵاتانى بیانى و پەرلەمانتارو بەرپرسان بەڕێوەچوو.

وەزیری دەرەوەی یۆنان پەیوەندی بە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە دەکات
لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوررستان، نیکۆس دندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان دڵگرانی خۆی دەربڕی، کە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە فڕۆکەکەیان نەیتوانیوە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجامبدات.