نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا زیاد رەئووف و سەرۆکی ئەکادیمیای هونەرە جوانەکان لە كراكۆڤ یان ماتیکۆ وپرۆفیسۆر ئاندژێی بێدنارچیک یاداشتنامەیەكی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد.
کار و چالاکییەکان
کۆربەندی ئابوری هەرێمی کوردستانی دەستپێکرد و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای CWC کۆربەندی ئابوری هەرێمی کوردستانی لە ڕێگای وێبینارەوە دەستپێکرد و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
خەڵاتی (سیرگیۆ ڤیرا دی مێللۆ ) دەبەخشرێتە رزگاركەرانی ئێزیدیە ڕفێنراوەكان
دوای پێشنیاركردنی حوسێن قائیدی لەلایەن نوێنەرایەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە بۆ خەڵاتی (سیرگیۆ ڤیرا دی مێللۆ) بەھۆی كارەكانی خۆی و ئۆفیسی رزگاركردنی ئێزیدیە ڕفێنراوەكان ، خەڵاتەكەی ئەمساڵ لە كەتیگۆریای كەسایەتی دەبەخشرێ بە بەڕێزیان ، لەكاتێك كە زیاتر لە 10 كەسایەتی كاندید كرابوون لە پۆڵۆنیا و چیك و بێلەروسیا و سوریا و لوبنان و عیراق و سۆماڵ كە لە بوارەكانی بەرگری لە مافی مرۆڤ و بیروڕاكانی سێرگیۆ دی مێللۆ كاردەكەن .
یادى رۆژى نیشتیمانى كۆماری چیك لە هەولێر کرایەوە
ئێوارەى سێشەممە ٢٠ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ بەئامادەبوونی سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەت و فەلاح مستەفا نوێنەری سەرۆکی هەرێمى کوردستان و هێمن هەورامى جێگرى سەرۆکى پەرلەمان و میخال سڤۆبۆدا کۆنسولی گشتی کۆماری چیک لە هەولێرو ژمارەیەک لەوەزیر و دیپلۆماتکارو نوێنەرانى وڵاتانى بیانى و پەرلەمانتارو بەرپرسان، کونسوڵگەرى گشتى کۆمارى چیک یادى رۆژى نیشتیمانى وڵاتەکەى لە هەولێر کردەوە.
لەناو ئۆتۆمبێل.. ڕێوڕەسمی یادی ڕۆژی نیشتیمانی كۆریای باشوور لە هەولێر كرایەوە
لەمەڕاسیمێکى تایبەت و لەناو ئۆتۆمبێل کونسوڵگەرى گشتى کۆریا لەهەرێم یادی ڕۆژی نیشتیمانی وڵاتەکەیانى بەئامادەبوونی سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەت و فەلاح مستەفا نوێنەری سەرۆکی هەرێمى کوردستان و چۆى کوانگ ژین کونسوڵی گشتی کۆریاو ژمارەیەک لەوەزیر و دیپلۆماتکارو نوێنەرانى وڵاتانى بیانى و پەرلەمانتارو بەرپرسان بەڕێوەچوو.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم سوپاسی حکومەتی کۆریا و کونسوڵگەرییان لە هەرێم دەکات بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری پزیشکی بۆ هەرێمی کوردستان
ڕۆژی شەممە ١٥ی ئابی ٢٠٢٠، بەڕێز سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هەریەک لە حکومەتی کۆریای باشوور و بەڕێز چۆی کوانگ ژین کونسوڵی گشتییان لە هەرێمی کوردستان و ئەوانەش کە بەشداربوون بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و پێداویستی پزیشکی بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنادا.