لە ٣٠ هەمین ساڵیادی کۆچڕەوی کوردان، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا بە هاوکاری زانکۆی ئۆتۆنۆمی لە شاری مەدریدی ئیسپانیا، هەستا بە سازدانی پێشانگایەکی فۆتۆگرافی کە چەندین وێنەی بڵاونەکراوەی لەخۆگرتبوو سەبارەت بە کۆڕەوی یەک ملیۆنی ساڵی ١٩٩١.
کار و چالاکییەکان
سەفین دزەیى لەگەڵ کونسوڵى گشتیى کۆمارى چیک کۆبووەوە
روونکردنەوەیەک لەفەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت، سەبارەت بە چەواشەکردنى راستییەکان لەلایەن هەندێ دەزگاى میدیایی
ئەخلاقى کارى رۆژنامەوانى لە بنەما سەرەکییەکانى کارى راگەیاندنەو دەبێ هەواڵنێر بە ئەمانەتەوە راستییەکان بۆ ناوەندە فەرمییەکان و راى گشتى بگوازێتەوە.
قونسوڵ و دیپلۆماتەکانى وڵاتان لە هەرێم ڤاکسێنى دژە کۆڕۆنایان وەرگرت
لەسەر داواى خۆیان، هەردوو وەزارەتى تەندرووستى و فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڤاکسێنى ڤایزەریان بۆ سەرجەم قونسوڵ و دیپلۆمات و فەرمانبەرى قونسووڵییەکانى وڵاتان لە هەرێمى کوردستان دابین کرد.
بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت پێشوازى لە باڵیۆزى جۆرجیا لە عیراق دەکات
لە دیدارێکى نێوان سەفین دزەیی بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لەگەڵ بەڕێز زاز کاندیلانکى باڵیۆزى جۆرجیا لەعیراق (نیشتەجێى ئەردەن) باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانى نێوان هەردوولاو رەوشى هەنووکەیی هەرێمى کوردستان و عیراق و ناوچەکەو بارودۆخى رەوەندى ئەو وڵاتە لە هەرێم کرا.
کونسوڵی گشتی تازەی شانشینی عەرەبی سعودیە دەست بە کار بوو
کونسوڵی گشتی تازەی شانشینی عەرەبی سعودیە سڵاوی وەزیرى دەرەوە و باڵیۆزى وڵاتەکەى لە عیراق گەیاندە بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت و خۆشحاڵى خۆى نیشان دا بە دەستبەکاربوونى لەهەرێم.
لە یادی ٣٠ ساڵەی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و دروستکردنی نەوای ئارام نوێنەرایەتى حکومەت لە رووسیا چەند چالاکیەکى ئەنجامدا
لە یادی ٣٠ ساڵەی بڕیاری ٦٨٨ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆژهەڵاتناسان و دیپلۆماتکارانی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا و جێگری باڵیۆزی عێراق لە رووسیا و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روووسیا و کەسایەتیە دیارە هونەری و سیاسیەکانی کوردانی سۆڤیەت چەند چالاکێکی زانستی و کلتوری ئەم یادەی لە ناو هۆڵی سەرەکی پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی ( زانستی ئەکادیمیای رووسیا )ى ئەنجامدا.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ ڤینسینت پۆپیۆ بەرپرسی نووسینگەی نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێم کۆبووەوە
سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لەگەڵ بەڕێز ڤینسینت پۆپیۆ بەرپرسی نووسینگەی نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێم کۆبووەوە.